شه‌پۆلێكی سه‌رما و هەورە بروسکە و بارانبارینی سێ رۆژه ده‌سپێده‌كات
وێستگه نیوزـ
شاره‌زایه‌كی بواری كەشناسیی عیراق پێشبینی ده‌كات شه‌پۆلێكی سه‌رما و بارانبارین و هه‌وره بروسكه ده‌ستپێ بكات و ماوه‌ی سێ رۆژ بخایه‌نێت.
واسق سه‌لامی، كه‌شناسی عیراقی پێشبینیی كردوه به‌هۆی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی هه‌وایی كه روی له عیراق كردوه، له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌ور بێت، راشیگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ری بارانبارین له هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و نه‌ینه‌وا هه‌یه.
ده‌شڵێت له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و تا سه‌ربه‌یانی ته‌مێكی چه‌ند شارێكی ناوه‌ڕاستی عیراق بگرێته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه ئاستی بینین كه‌م ببێته‌وه و له سه‌رجه‌مان ناوچه‌كانی عیراقیش پله‌ی گه‌رما به‌ره‌و نزمبونه‌وه بڕوات و كه‌شوهه‌وا زیاتر سارد ببێت.
واسق سه‌لامی پێشبینیشی كردوه له ئێواره‌ی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 15ی كانونی یه‌كه‌می 2019ه‌وه كه‌شوهه‌وا زیاتر سه‌خت ببێت له‌گه‌ڵ رودانی هه‌وره بروسكه و بارینی لێزمه باران كه پێشبینی ده‌كرێت تا رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌وجۆره به‌رده‌وام بێت.
PM:04:00:14/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 28896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت