توێژینەوەیەک: ئاهەنگەکانی سەری ساڵ زیانی بۆ دڵ هەیە



وێستگە نیوز- 
نوێترین توێژینەوە هۆشداری داوە لەوەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ زیان بە چالاکیەکانی دڵی مرۆڤ دەگەیەنێت. 

توێژیەوەکە هۆکاری زیانگەیاندنی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە لە پشووەکانی سەری ساڵدا مرۆڤ کەمترین جوڵە ئەنجامدەدات. 

بەپێی وتەی توێژەران تەنها دوو هەفتە جوڵەنەکردن و ناچالاکی بەسە بۆ ئەوەی ماسولکەکانی مرۆڤ لاواز ببن و دڵ و هەردوو سیەکانی مرۆڤ ناچالاک ببن. 

توێژینەوەکە لەسەر ٤٦ خۆبەخش ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لەنێوان ٢١ بۆ ٢٨ ساڵدا بووە یاخود تەمەنیان لە سەرو ٦٠ ساڵ بووە ، کەسانێک بوون کە رۆژانە وەرزشیان ئەنجامنەداوە ، هەریەک لەوان رۆژێک پێش دەستپێکردنی توێژینەوەکە ١٠ هەزار هەنگاویان بڕیوە ، لەماوەی توێژینەوەکەشدا کەمیان کردووەتەوە بۆ ١٥٠٠ هەنگاو. 

توێژینەوەکە ئاشکرای کردووە، تەندروستی بەشداربووان و چالاکی جەستەییان دابەزیوە، بۆ تەمەن گەورەکانیش مەترسیەکە زیاتر بووە و دۆخی تەندروستیان تێکچووە. 

گروپی توێژینەوەکە کە لە زانکۆی لیڤەرپول- بریتانیان رایانگەیاندووە توێژینەوەیەکی دەگمەنیان ئەنجامداوە بەوپێیەی لەسەر تەندروستی ماوەی دوو هەفتەی خۆبەخشەکان کاریان کردووە.

جولیێت نۆرمان، ئامادەکاری سەرەکی توێژینەوەکە وتوویەتی، ئەنجامی توێژینەوەکە پەیوەندییەکی پتەوی بە ماوەی پشووەکانی سەری ساڵەوە هەیە بەوپێییەی لە دوو هەفتەی پشوو ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا خەڵکی جوڵەکانیان زۆر کەم دەبێتەوە و زۆربەی کاتەکانیان بە سەیرکردنی تەلەفزیۆن و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و خواردنی جۆراوجۆرەوە بەسەردەبەن. 


ش . ر 


سەرچاوە: ماڵپەڕی (زە سەن)ی بریتانی 



PM:05:14:13/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 6952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو