عه‌بدولخالق هه‌ركی له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی ده‌ركرا


وێستگه‌ نیوزـ

كۆمیسۆنی باڵای ئاماده‌كاری چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بڕیاریدا عه‌بدولخالق هه‌ركی، له‌ریزه‌كانی حزبه‌كه‌ی دوور بخاته‌وه‌ کە یەکێکە لە کادرە دیارەکانی ئەو حزبە لە سنوری پارێزگاری دهۆک.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ی كانونی یه‌كه‌می 2019، مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نوسراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و بڕیاریداوه‌ بە دەركردنی یەکێک لە کادرە دیارەکانی خۆی لە سنوری پارێزگای دهۆک بەناوی عەبدولخالق هەركی، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوبراو لێدوانی بۆ كەناڵەكانی دەرەوەی دەزگاكانی راگەیاندنی یەكێتی داوه‌.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئاماژە بە كۆبوونەوەی كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاریی چوارەمین كۆنگرە لەرۆژی 12/12/2019، بڕیارماندا بە دەركردنی عەبدولخالق رەشید، ناسراو بە عەبدولخالق هەركی، لەریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

نوسراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ عه‌بدولخالق هه‌ركی، "بەهۆی پابەندنەبوونی بەماددەی (11) خاڵی (4) بڕگەی(3) لەپەیڕەوی ناوخۆ و لێدوانی بۆ كەناڵەكانی دەرەوەی دەزگاكانی راگەیاندنی یەكێتی". له‌ ریزه‌كانی ئه‌و حزبه‌ ده‌ركراوه‌.


PM:10:07:12/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 8428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت