پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوا و بارانی ئەمشەو


وێستگە نیوزـ

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە ئەمشەو بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفرێكی كەمیش لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت، راشیگەیاند كە لەماوەی 12 كاتژمێری رابردودا زۆرترین باران لە قەزای چەمچەماڵ باریووە.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمشەو پێشبینیی كردوە: نمەبارانی بچڕبچڕ لە ناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای سلێمانی و هەندێک لە ناوچەکانی گەرمیان تا بەرەبەیان بەردەوام بێت، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان .

راشیگەیاندوە كە بڕی بارانبارین بۆ 12 كاتژمێری رابردووی ئەمرۆِ سێشەممە 10ی كانونی یەكەمی 2019، كەشناسیی هەرێم ئاشكرایكردوە كە زۆرترین باران لە قەزای چەمچەماڵ باریووە كە بڕەكەی 18.4 ملم بووە.

سەبارەت بە ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، بەرێوەبەرایەتییەكە رایگەیاندوە كە بڕی بارانبارین بەمجۆرە بووە:


PM:09:41:10/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 6012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت