سه‌رۆك كۆمار و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
د.بەرهەم و مایک پێنس
وێستگه نیوزـ
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌نجامیدا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا پشتیوانیی له داواكاریی خۆپیشانده‌رانی عیراق ده‌ربڕی بۆ چاكسازی و رێزگرتن له خواستی عیراقییه‌كان.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 9ی كانونی یه‌كه‌می 2019، د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكاوە پێگەیشت و هه‌ردوولا دۆخی ئێستای عیراق و ناوچەكەیان بەگشتی تاوتوێ كرد.
مایك پێنس له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، پشتیوانیی خۆی بۆ ئارامیی عیراق و ئەو داواكارییانە ده‌ربڕی كە عیراقییەكان بە ئاڕاستەی چاكسازی و چەسپاندنی ئاشتی و ڕەتكردنەوەی توندوتیژی هه‌یانه، ئاماژەشی كرد بە گرنگیی رێزگرتن و پارێزگاریكردن لە ویستی عێراقییەكان و بژاردەكانیان كە دوور بێَت لە هەر دەست تێوەردانێكی دەرەكی.
له به‌رامبه‌ریشدا سەرۆك كۆماری عیراق سوربوونی خۆی دوپاتكردەوە لەسەر چارەسەركردنی دۆخی ئێستا كە وەڵامدانەوەیەك بێت بۆ بڕیاری نیشتمانی عیراقی بەدوور لە هەر دەستوەردانێكی دەرەكی بە شێوەیەكی ئاشتیانە كە تیایدا پارێزگاری لە ئاسایش و خوێنی گەلی عیراق بكات و یارمەتیدەر بێت بۆ بەرزراگرتنی دەسەڵاتی یاسا و دەوڵەت و پاریزگاریش لە مافی را دەربرین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە بكات، هەروەك رێگریش بكات لە هەر هەولێك بۆ دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی وڵات و شێواندنی باری ئەمنییەكەی.
سەرۆك كۆمار تەئكیدی كردەوە لەسەر پێویستی ڕەتكردنەوەی توندوتیژی و پارێزگاریكردن لە جوڵەی ئاشتیانەی جەماوەری و رەچاوكردنی مافی رۆڵەكانی نیشتمان لە دەربرینی بیروڕاو داواكارییەكانیان كە لەگەڵ دەوڵەتێكی دیموكراتی دێتەوە، دوپاتیشی كردەوە لەسەر پشتیوانیكردنی دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان بۆ ئەوەی ئەركی نیشتمانی خۆیان راپەرێنن لە پارێزگاریكردنی گیانی هاووڵاتیان و دامەزراوەكان و رێگریكردن لە هەر سەرپێچی و لادانێك كە دەكرێتە سەر هاوڵاتیان و ئاسایشی گشتی.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سەرۆك كۆمار و جێگری سەرۆكی ئەمریكا به بایه‌خه‌وه باسیان له یادی رزگاركردنی شاری موسڵ و كرد ئاماژه‌یان به رۆڵی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەو پشتیوانییە كرد كه لە عیراق كراوە له‌گه‌ڵ گرنگیدان به بنیادنانەوەی شارە وێران بووەكان و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و زامنكردنی پێكەوەژیانی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكان و پارێزگاریكردن لە یەكڕیزیان بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی.
PM:11:28:09/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت