له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌غدا رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان توندتر كران
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانیان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی پایته‌خت توندتر كردوه، ئەوەش دوای ئەو هەڕەشەیە دێت کە قەیس خەزعەلی، سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق لە خۆپیشاندەرانی کرد.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه رایگه‌یاند كه هێزێكی زۆری ئه‌منی له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ر پێشهاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان ئاماده‌باشییان بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر پێشهاتێك كردوه كه ره‌نگه له خۆپیشاندانه‌كانی سبه‌ینێ سێشه‌ممه 10ی كانونی یه‌كه‌م روبدات كه ساڵیادی شكستهێنانه به رێكخراوی داعش.
گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی توند له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان له به‌غدا هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی قه‌یس خه‌زعه‌لی له خۆپیشاندانه‌كانی سبه‌ینێ.
به‌پێی ئه‌و گرته‌یه‌ی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه خه‌زعه‌لی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتاری زیاتر له خۆپیشاندانه‌كانی سبه‌ینێدا ده‌كات.
PM:09:44:09/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت