كۆنفرانسی 17 مەڵبەندەكەی یەكێتی بۆ كۆنگرە بەڕێوەچوو
وێستگە نیوز-
كۆنفرانسی سەرجەم مەڵبەندەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە دوایین هەنگاو و ئامادەكارییە بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، لە سنوری هەر "17 " مەڵبەندەكەی یەكێتی بە بەشداری 4 هەزار و 878 كەس بەڕێوەچوو و لە كۆی هەزار و 700 كاندیدیش، 500 كاندید سەردەكەون و دەبنە ئەندامی كۆنگرە.
كۆنفرانسی مەڵبەندەكان لە دوای بەڕێوەچونی كۆنفرانسی كۆمیتەكان و مەكتەبەكانی یەكێتی دێت كە لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەچوو.
كۆنفرانسی مەڵبەندەكانیش دەبێتە دواین قۆناغی ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ یەكلایكردنەوەی ژمارەی ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، كە بڕیارە 21ی ئەم مانگە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.
لە سنوری مەڵبەندی سلێمانی 969 دەنگدەر بۆ 73 کاندید دەنگیاندا، ئەمەش بەپێی پێوەری رێژەی دەنگهێنانی یەکێتیە لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٨ دا و دەنگەکانی یەکێتی دابەشی دوو کراوەو ئەو رێژەیە بۆ مەڵبەندی سلێمانی دەرچووە.
كۆنفرانسی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتی دەبێتە خاوەنی زۆرترین ئەندامی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لەسەر ئاستی هەر 17 مەڵبەندەكەی یەكێتی.
لەسنوری چالاكی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی، 787 كەس لە كۆنفرانسەكەدا بەشدار بوون و 341 كەسیش خۆیان بۆ ئەندامێتی كۆنگرە كاندید كردوە و 124 كەس بۆ سەردەكەون.
لەمەڵبەندی 8ی خانەقینی یەكێتی 19 كاندید سەردەكەوێت.
لە سنوری مەڵبەندی 6ی سۆران، 210 كەس مافی دەنگدانیان هەیە و 42 كاندید ركابەرییان کرد بۆ گەیشتن بە كۆنگرەی 4ی یەكێتی، لە كۆی ئەو ژمارەیەش، 15 ئەندام سەردەكەون بۆ كۆنگرە.
هاوشێوەی ناوچەكانی تر، كۆنفرانسی مەڵبەندی 11ی گەرمیان بەڕێوەچوو لە مەڵبەندی گەرمیان 271 كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و 18 كاندید سەردەكەون بۆ كۆنگرەی چواری یەکێتی.
ش . ر
سەرچاوە: کوردسات نیوز
PM:04:40:09/12/2019
ئهم بابهته 5588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت