گه‌نجترین ژن ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا

‌سانا مالین

وێستگه‌ نیوز ـ

سانا مالین، كاندیدی حزبی سۆسیال دیموكرات دەبێتە سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا و رۆژی سێشه‌ممه‌ 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، ده‌ستبه‌كار ده‌بێت بەمەش دەبێتە گەنجترین سەرۆک وەزیران لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتەکەی.


دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 30ی تشرینی دووه‌می 2019، ئانتی رینێ، سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا به‌هۆی قه‌یرانی مانگرتنی كرێكارانی پۆسته‌وه‌ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌، حزبی سۆسیال دیموكرات، كه‌ گه‌وره‌ترین حزبی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و فراكسیۆنێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی هه‌یه‌. سانا مالین، كه‌ وه‌زیری گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی فینله‌ندایه‌ كاندید كرد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، توانی متمانه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت.

سانا له‌ دایكبووی 1985 و ته‌مه‌نی 34 ساڵه‌، له‌ ته‌مه‌نی 27 ساڵیه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ناو كایه‌ی سیاسییه‌وه‌، به‌ وه‌رگرتنی  پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌نداش ده‌بێته‌ گه‌نجترین ژنی جیهان كه‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رگرتبێت.

سانا مارین، رایگه‌یاندووه‌، كاری زۆریان هه‌یه‌ بۆ داهاتوو بیكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن جارێكی تریش متمانه‌ی هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی به‌ ده‌ست بهێنێته‌وه‌.

سانا مارین سێیەم ژنە کە ئەرکی سەرۆک وەزیران لەو وڵاتە وەردەگرێت، ژنێکیش به‌ناوی تاریا هالونێن، 12 ساڵ سەرۆک کۆماری فنلەندا بوو.

سانا مارین، هەڵگری ماستەرە لەبواری کارگێریدا، هاوسه‌رگیری كردووه‌ و منداڵێکیان هەیە.

ئەم خانمە ژیانی سیاسی لە ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی 2013 دەستی پێکردووە، لە ساڵی 2015 شدا بەرزبوه‌تەوە بوه‌تە ئەندام پەرلەمان.

هــ. ر


AM:09:24:09/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت