به‌ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی كوشتنی چالاكوانێكی عیراقی له كه‌ربه‌لا
وێستگه نیوزـ
چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به ماتۆڕسكیلێكه‌وه، چولاكوانێكی مه‌ده‌نییان له‌به‌رده‌م هۆتێلێك له شاری كه‌ربه‌لا به چه‌كی بێده‌نگ كوشت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ی ساتی كوشتنی چالاكوان فاهم تائی له به‌رده‌م هۆتێلێكی پارێزگای كه‌ربه‌لا به‌ناوی هۆتێل ئه‌نساری بڵاوكرده‌وه.
گرته‌كه له كامێراكانی چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه و ئه‌وكاته‌ی تائی به ماتۆڕسكیلێك ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ره‌م هۆتێله‌كه، ماتۆڕێكی دیكه دێته به‌رده‌می و چه‌ند گولـله‌یه‌كی پێوه ده‌نێت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وتراوه كه بكوژه‌كان بۆ كوشتنی ئه‌و چالاكوانه مه‌ده‌نییه کە بەشداریی زۆری لە خۆپیشاندانەکان کردوە و دژی سەرکردە و گروپە ئیسلامییەکان قسەی کردوە، چه‌كی بێده‌نگیان به‌كارهێناوه.
سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ تائی ئاشکرایکردبوو کە لەلایەن گروپێکی ئیسلامییەوە هەڕەشەی لێکراوە و وتبوی گروپەکە هەمان ئەو گروپەن کە هاوڕێیەکیان بە بۆمبێکی موگناتیسی کردبوە ئامانج.
PM:11:28:08/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 29140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت