نا‌تانیاهۆ: ئێران له‌پشت هێرشكردنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانی به‌غداوه‌یه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پێی وایه هێرش كردنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانی به‌غدای پایته‌ختی عیراق به فه‌رمانی راسته‌وخۆی سوپای پاسدارانی ئێران بووه.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، بنیامین نا‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێت: "ئه‌و هێرشه خوێناوییه‌ی رۆژی هه‌ینی له به‌غدا روویدا، بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له 20 خۆپیشانده‌ری عیراقی بێ‌تاوان".
به‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌ن كه ئاماژه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانی عیراق كرایه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران، به فه‌رمانی راسته‌وخۆی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌نجام دراوه
پێشتر كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق رایگه‌یاند كه له هێرشه‌كه‌ی هه‌ینی شاری به‌غدا 9 خۆپیشانده‌ر كوژران و 85 هاوڵاتی مه‌ده‌نی و 15 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون.
زیاتر له دوو مانگه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان له به‌غدا و شاره‌كانی تری عیراق ده‌ستی پێكردووه و چه‌ندین توندوتیژی به‌خۆوه بینی و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 460 خۆپیشانده‌ر كوژراون زیاتر له 17 هه‌زاریش بریندار بوون.
PM:11:06:08/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 1672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت