تره‌مپ بۆ کیم جۆنگ ئون: ره‌نگه هه‌موو شتێك له‌ده‌ست بده‌یت
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداری دایه كۆریای باكور له‌وه‌ی ره‌نگه به‌هۆی دژایه‌تیكردنی واشنتنه‌وه، هه‌موو شتێك له‌ده‌ست بكات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، هۆشداریی دایه كۆریای باكور له‌وه‌ی ره‌نگه به‌هۆی دژایه‌تیكردنی ئه‌مریكا هه‌موو شتێك له‌ده‌ست بدات.
تره‌مپ له جریوهكهیدا ده‌ڵێت: "كیم حۆنگ ئون زۆر زیره‌كه و ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی دوژمنانه مامه‌ڵه بكات زۆر شت هه‌یه كه ده‌كرێت له ده‌ستی بدات و له راستیدا ره‌نگه هه‌موو شتێك له‌ده‌ست بدات ".
هۆشدارییه‌كه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه دێت كه كۆریای باكور له بنكه‌یه‌كی هه‌ڵدانی موشه‌كی دوورمه‌ودا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی موشه‌كیی ئه‌نجامدا.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو پیۆنگ یانگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كه‌وته وتوێژه‌وه، بنكه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی سستی وتوێژهكانهوه، سه‌رۆكی كۆریای باكور دووباره ده‌ستی به بنیادنانی بنكه‌كه كردوه‌ته‌وه.
PM:09:55:08/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2596
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت