هۆكاری لابردنی فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا لە پۆستەکەی ئاشكرابوو
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابرد و په‌رله‌مانتارێكیش ئاشكرایكرد كه هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه نه‌چوه‌ته ژێر باری ئه‌و فشارانه‌ی بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران لێی كراوه.
عه‌لا روبه‌یعی، په‌رله‌مانتاری شاری به‌غدا له په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایكرد كه گروپ و لایه‌نه سیاسییه‌كان فشاریان له فه‌ریق روكن قه‌یس محه‌مه‌داوی، فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا كردوه به زه‌بری هێز خۆپیشانده‌ران سه‌ركت بكات، ئه‌ویش به داواكه‌یان قایل نه‌بووه.
به‌وته‌ی روبه‌یعی، محه‌مه‌داوی له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی له پۆسته‌كه‌ی لابراوه و رازی نه‌بووه به زه‌بری هێز خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز سه‌ركوت بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی عیراقه‌وه، لیوا روكن قه‌یس محه‌مه‌داوی، فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی شاری به‌غدا له پۆسته‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه و له‌بری ئه‌و لیوا عه‌بدولحسێن ته‌میمی دانراوه.
میدیای فه‌رمیی عیراق بڵاویكرده‌وه كه هۆكاری لابردنی محه‌مه‌داوی له پۆسته‌كه‌ی، به‌هۆی خراپیی باری ته‌ندروستییه‌وه‌یه، محه‌مه‌داوی له‌دوای روداوه‌كانی ناو خۆپیشاندانه‌كانی عیراق و له‌سه‌ركار لابردنی فه‌ریق روكن جه‌لیل روبه‌یعی، فه‌رمانده‌ی پێشوی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتبوو.
PM:09:10:08/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت