سەعد حەریری دەبێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی لوبنان

‌سەعد حەریری


وێستگە نیوز- 
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی لوبنان و سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری ئەو وڵاتە دەبێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی لوبنان. 

بەپێی هەواڵی سەرچاوە میدیاییەکان سونەکانی لوبنان و لایەنەکانی دیکەش کۆکن لەسەر ئەوەی دووبارە سەعد حەریری ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی لوبنان. 

لای خۆشیەوە، سەمیر خەتیب یەکێک لە کاندیدەکان بۆ سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، موفتی وڵاتەکەی ئاگاداری کردووەتەوە لەوەی لایەنەکانی لوبنان رێککەوتوون لەسەر ئەوەی سەعد حەریری ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی لوبنان. 

سەمیر خەتیب وتی، " ئەمڕۆ یەکشەممە چاوم کەوت بە عەبدوللەتیف دوریان، موفتی کۆماری لوبنان و لەوە ئاگاداری کردمەوە لایەنە سونیەکانی لوبنان دەیانەوێت حەریری ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران". 

ئاماژەی بەوەش کرد، "دوای دیدار لەگەڵ موفتی لوبنان، سەعد حەریری دەبینم و لە بڕیارەکە ئاگاداری دەکەمەوە". 

سەعد لە دوای خۆپیشاندانەکانی خەڵی لوبنان لە 17 ی 11 ی 11 وە دەستیپێکرد، دەستی لە سەرۆک وەزیرانی لوبنان کێشایەوەو نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی میشێل عۆن کرد.

سەمیر خەتیب دوا کاندیدە کە لە کێبڕکێی خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی کشابێتنەوە، پێشتر هەریەک لە عزوف حەریری، محەمەد سەفەدی و بەشارە مورهیج لە خۆکاندیدکردن کشانەوە. 


ش . ر 



PM:07:05:08/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت