ژنێك له‌ ماڵی دراوسێكه‌یان به‌ فیشه‌ك گیانی له‌ ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوز ـ

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنانی سۆران ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ به‌هۆی رووداوێكه‌وه‌ ژنێكی ته‌مه‌ن 42 ساڵان له‌ ماڵی دراوسێكه‌یان به‌ فیشه‌كی ده‌مانچه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.


نەقیب شێروان خالید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سۆران بە وێستگه‌ نیوزی راگەیاند: "كاتژمێر شه‌شی ئێوارەی دوێنێ شه‌ممه‌ لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران ئاگاداركراینەوە بە بوونی تەرمی ژنێك، دواتر لێكۆڵینەوەمان دەستپێكرد".

وتیشی: "بەپێی وته‌ی شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه‌، كەسێك كە تەمەنی 23 ساڵە دەسكاری دەمانچەی كردووە و گولەی لەدەست دەرچووە و بەر سینگی ئەو ژنە كەوتووە و بەر لەگەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشدا: ئەو ژنەی كوژراوە، بۆ كارێك چوه‌تە ماڵە دراوسێیەكەیان و لەوێ ئەو رووداوە روویداوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنانی سۆران باسی لەوەشكرد، كەسی تۆمەتبار خۆی رادەستی پۆلیس كردووە و دانی بەوەداناوە كە بەهەڵە گوللەی لەدەست دەرچووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

وتیشی: "ئەو ژنەی كوژراوە ناوی (م.ح.ح) تەمەنی 42 ساڵە و ژنی ماڵەوە بووە".

هــ. ر


AM:09:34:08/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 12028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو