"ئه‌و كوشتاره‌ی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی به‌غدا كرا، تاوانی بێ پاساون"
وێستگه نیوزـ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌و كوشتاره‌ی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی له پردی سنه‌ك و گۆڕپانی خللانی له به‌غدا كرا، تاوانی بێ پاساون".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی كانونی یه‌كه‌می 2019، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكی جه‌ختیكرده‌وه كه به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه له به‌رده‌وامیی رووداو و تووندوتیژییه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق ده‌ڕوانێت.
راشیگه‌یاند: "له كاتێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قوڵمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دووپاتی ده‌كاتەوە كه "خۆپیشاندانی ئاشتیانه و سڤیل، مافێكی ده‌ستووریی ره‌وا و پارێزراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵكراو نییه ئه‌و زێده‌ڕۆییه له تووندوتیژی به‌رانبه‌ر به خۆپیشانده‌ر‌ان به‌كاربێت و بكرێنه ئامانجی ده‌ستڕێژ و هێرشی له‌وجۆره".
شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری دەمامکدار لە گۆڕەپانی تەحریر تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی بەغدا کرد و بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش برینداربوون.
دەقی راگەیه‌ندراوەکەی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان:
به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه له به‌رده‌وامیی رووداو و تووندوتیژییه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ده‌ڕوانین. ئه‌و كوشتاره‌ی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی سڤیل له پردی سنه‌ك و گۆڕپانی خللانی له به‌غدا كرا، تاوانی بێ پاساون و تاوانكاران هه‌ر كێ و له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بن، داموده‌زگا و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی عێراق ده‌بێ بیاندۆزنه‌وه و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
له‌كاتێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قوڵمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه خۆپیشاندانی ئاشتیانه و سڤیل، مافێكی ده‌ستووریی ره‌وا و پارێزراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه ئه‌و زێده‌ڕۆییه له تووندوتیژی به‌رانبه‌ر به خۆپیشانده‌ر‌ان به‌كاربێت و بكرێنه ئامانجی ده‌ستڕێژ و هێرشی له‌وجۆره.
ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه به گیانێكی نیشتمانیی به‌رپرسیارانه‌وه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن تاكو له ده‌ست ده‌رنه‌چێت و پێشهاتی ترسناكتر روونه‌ده‌ن، چیتریش خوێن نه‌ڕژێت و هه‌مووان له چوارچێوه‌ی یاسادا بجووڵێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
PM:10:56:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت