سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنێك بە بەشداریی فڕۆكەی هاوپەیمانان و هێزە هاوبەشەكان ئەنجام دەدات


وێستگە نیوز-
سەركردەییەكی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ئاشكرایكرد كە ئەم بەیانییە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان دەستپێكرد لە دژی داعش، بۆ كۆتایی هێنان بە چالاكییەكانی رێكخراوی داعش.

عەبدولئەمری رەشید یارەڵڵا جێگری سەرۆكی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد لە چوار قۆڵەوە ئۆپەراسیۆنێكیان دەستپێكردووە لە هەرسێ پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە و كەركووك .

بە وتەی یارەڵڵا ئۆپەراسیۆنەكە بە بەشداریی "سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنی سەڵەحەدین و سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنی دیالە و سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنی سامەرا و سەرۆكایەتی ئۆپەراسیۆنی بارەگای پێشكەوتووی هێزە هاوبەشەكانە لە كەركو ك و پۆلیس و حەشدی شەعبی لە دیالە، لەگەڵ سەرجەم هێزەكانی ناوچەكان بە پشتیوانی هێرشی ئاسمانی و لەلایەن فڕۆكەوانی سوپای عیراق و هاوپەیمانان.

ناوبراو ئاشكرایكرد ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ كێوماڵكردن و پاكسازی ناوچەكە لە پاشماوەی چەكدارەكانی داعش لە هەرسێ پارێزگا "دیالە و كەركوك و سەڵاحەدین"، ئەوەش لە سەر بنەمای زانیاریە هەواڵگرییەكان.

ئەم ئۆپەراسیۆنە لە كاتێكدایە كە لە چەند هەفتەی پێشوودا چەكدارانی داعش چلاكی و جموجۆڵی زۆریان بەرامبەر دانشتیوان و پێشمەرگە و هێزە عیراقییەكانیش ئەنجامداوە.

د.ح
 


AM:11:09:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت