به‌ڤیدیۆ.. له روداوێكی ته‌قه‌كردندا چوار كه‌س له ئه‌مریكا كوژران
وێستگه نیوزـ
پرۆسه‌ی شوێنكه‌وتنی پۆلیسی ئه‌مریكا بۆ بارهه‌ڵگرێكی بچوك به كوژرانی چوار كه‌س لە ولایەتی فلۆریدا كۆتایی هات.
ئه‌مڕۆ هه‌یه‌نی له ولایه‌تی فلۆریدا، پۆلیسی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی (ئێف بی ئای) به چه‌ندین ئۆتۆمبیله‌وه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك شوێن ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگری بچوك كه‌وتن و له‌گه‌ڵ دوو گومانلێكراودا به ته‌قه‌كردن روبه‌ڕوی یه‌كتربونه‌وه.
به‌پێی پۆلیسی فلۆریدا گومانلێكراوه‌كان بارهه‌ڵگره بچوكه‌كه‌یان دزی بوو، پۆلیسیش نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌تر به‌دوایانه‌وه بووه، دواجار هه‌ردوو گومانلێكراوه‌كه و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه كه له‌لایه‌ن گومانلێكراوه‌كانه‌وه فرێندرابوو له‌گه‌ڵ رێبوارێك كوژراون.
PM:04:50:06/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت