پۆلیسی توركیا سێ سەرۆك شارەوانی كوردى لە وان دەستگیركرد


وێستگە نیوز-
لە باكوری كوردستان پۆلیسی توركیا سێ سەرۆك شارەوانی دەستگیركردن و لە ئێستادا دەستبەسەركراون.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی توركیا چۆتە سەر ماڵی هەریەكە لە یەڵماز شالان، سەرۆکی شارەوانی ناوچەی باگر، ئەرکان ئاجەر، سەرۆکی شارەوانی ناوچەی ئەلباک و یەعقوب ئالماچ، سەرۆکی شارەوانی ناوچەی قەرقەل، و دەستگیری كردوون.

بە پێی وتەی میدیای توركیا ئەو سەرۆك شارەوانیانە بە تۆمەتی هاوكاری كردنی پەكەكە بە فەرمانی دادوەر دەستگیر كراون.

د.ح
 


AM:11:14:06/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت