چەقۆ وەشاندنی رێگایەكی دیكە دژ بە خۆپیشاندەران


وێستگە نیوز-
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەیەكی بریتانی رەوتی دژە خۆپیشاندانی عیراق وەشاندنی چەقۆ بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكار دەهێنن، وەك رێگایەكی نوێ بۆ چاوترساندنیان پاش ئەوەی پێشتر كوشتن و ڕفاندن و هەڕەشەكردن كۆتایی بە خۆپیشاندان نەهێناوە.
 
بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی گاردیانی بریتانی دەڵێت بە چەكی سپی تا ئێستا 11 حاڵەتی چەقۆ لێدان تۆمار كراوە لەلایەن ئەو كەسانەی كە دژی خۆپیشاندەرانن، بەڵام نازانرێت ئەوانەی بەو كارە هەڵدەستن سەر بە دەوڵەتن یان رێگەیەكە بۆ دروستكردنی ناكۆكی لە نێوان خۆپیشاندەران و دەسەڵاندا.

ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمان لە بارەی چەقۆ وەشاندن لە خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر دەڵێت "رێگایەكی دیكەیە لە تاوانەكانی كوشتن بە قەناس و گوللـەی زیندوو".
 
ئەم رووداوانە لە كاتێكدایە كە خۆپیشاندانەكان و ناڕەزایەتییەكان لە عیراق بەردەوامە سەرەڕای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدلومەهدی لە سەرۆكایەتی وەزیران.

د.ح
 
 


AM:10:16:06/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 4164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت