پشكی كورد لە كۆمسیۆنی داهاتوودا دیاریكرا


وێستگە نیوز-
شەوی رابردوو پەرلەمانی عیراق دەنگیدا لەسەر ئەو كەسانەی كە دەبنە ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق و پشكی كوردیش دیاریكرا.

بە پێی لێدوانێكی بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بۆ كەناڵی روداو، ئەندامانی كۆمسیۆن بریتی دەبن لەو نۆ كەس، كە حەوتیان لە دادوەرە پلە یەكەكانی عیراق دەبن، لەگەڵ دوو كەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی دەوڵەت.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئاشكرایكرد كە دوو ئەندام، لە كۆی حەوت دادوەرەكە پشكی كورد دەبن.

بڕیارە بە تیروپشك ناوی ئەو دادوەرانە دیاری بكرێت كە دەبنەئەندامی كۆمسیۆنی عیراق.

د.ح
 


AM:09:00:06/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت