ئەمریكا 15 ملیۆن دۆلار دەدات بەو كەسەی زانیاری دەدات لە بارەی بەرپرسێكی سوپای پاسدارن


وێستگە نیوز-
براین هۆك نوێنەری ئەمریكا تایبەت بە ئێران لە ناوچەكە ئاشكرایكرد كە وڵاتەكەی 15 ملیۆن دۆلار پاداشت دەداتە ئەو كەسەی زانیاری لە بارەی بەرپرسێكی سوپای پاسدارانەوە پێ بدات، كە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی چەندین تاوان.

عەبدوڕەزا شەهلات ئەفسەر لە سوپای پاسدارانی ئێران كە ئەمریكا دەڵێت لە یەمەنە، 15 ملیۆن دۆلار دەدرێت بەو كەسەی زانیاری لە بارەیەوە ئاشكرا بكات.

شەهلات لەلایەن ئەمریكاو بەوە تۆمەتبارە كە بەرپرسە لە چەندین كردەوە، وەك دەستهەبوون لە كوشتنی چەندین سەربازی وڵاتەكەیان لەگەڵ هەوڵدان بۆ تیرۆر كردنی عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیە، هاوكات تۆمەتبارە بەوەی حوسیەكانی لە یەمەن پڕچەك كردووە و كردەوەی سەربازی زۆر لە كەنداو ئەنجامداوە.

ئەمریكا وێنەیەكی بڵاو كردۆتەوە و دەڵێت ئەو كەسە عەبدوڕەزا شەهلاتە و دەڵێت كەسێكە كە مەترسی هەیە لەسەر ئاسایشی ئەمریكا. 
 


AM:12:11:06/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 14444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت