عەلی حەمە ساڵح: بۆ دانەوەی قەرزی فەرمانبەران پڕۆژەیەكمان ئامادە كردووە
وێستگە نیوز-
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێت حكومەت نزیکەی ١٢ ملیار دۆلار قەرزاری موچە خۆرانە و بۆ دانەوەی قەرزی فەرمانبەران پڕۆژەیەكمان ئامادە كردووە.
عەلی حەمە ساڵح لە نوسنێكدا ئاشكرایكردووە كە "سێ مانگی ڕابردوو هه‌وڵی ته‌واوماندا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تێکی گشتگیر دروستبکه‌ین، ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق باشترین بژارده‌یه بۆ هه‌رێمی کوردستان، به‌بێ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌رێمی کوردستان دووچاری قه‌یرانێکی قوڵی دارایی ده‌بێته‌وە".
دەشڵێت "بۆیه پێویسته پاش جێگیربوونی خواسته‌کانی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتی، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش په‌یوه‌ست بێت به ڕاده‌ستکردنی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل".
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە له ئێستادا ئه‌م پرۆژه بودجه‌یه، گه‌ره‌نتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی کردووه، به‌ڵام پێویسته به پلانێکی ورد حکومه‌تی هه‌رێم قه‌رزی موچه‌ی پاشه‌که‌وتکراو بداته‌وه که هەشت موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و جیاوازی ٣٥ پاشه‌که‌وت و ١٢ موچه‌ی ته‌واوی خانه‌نشینه که نزیکه‌ی ١٢ملیار دۆلاره.
لە كۆتایدا عەلی حەمە سالح ئاشكرایكردووە كە ئەوان "بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزه‌ش پرۆژه‌یه‌کمان ئاماده‌کردوه‌و ده‌مانه‌وێت بیکه‌ینه پرۆژه‌ی هه‌موان" .
د.ح
PM:12:32:05/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 13148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت