چه‌ند پزیشكێك هۆشداری له باری ده‌رونیی دۆناڵد تره‌مپ ده‌ده‌ن
وێستگه نیوزـ
پسپۆڕانی ته‌ندروستیی ده‌رونی داوایان له لیژنه‌ی دادوه‌ریی كۆنگرێس كرد باری ده‌رونیی "مه‌ترسیدار"ی دۆناڵد تره‌مپ له‌به‌رچاو بگرن كه ره‌نگه به‌هۆی لابردنی له‌پۆسته‌كه‌ی دوچاری ببێت.
دوو پرۆفیسۆر و پزیشكێكی ئه‌مریكا به‌ناوه‌كانی باندی لی و جۆن زینه‌ر و جیرۆڵد پۆست، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه بۆ لیژنه‌كه‌یان ناردوه، ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی چاوه‌ڕوانكراو بۆ لابردنی دۆناڵد تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی، دوور نییه تره‌مپ له‌مه‌ی ئێستا هه‌یه مه‌ترسیدار تربێت و ببێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا.
ئه‌و پسپۆڕانه وتویانه كه تره‌مپ "هه‌ست به كه‌میی نرخی خۆی ده‌كات" و هۆشداریان داوه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ره‌چاوی لایه‌نه ده‌رونییه‌كه‌ی دورخستنه‌وه‌ی تره‌مپ له كۆشكی سپی نه‌كرێت، ره‌نگه لابردنی ئه‌نجامی خراپی لێ بكه‌وێته‌وه.
پسپۆڕره‌كان داوایان له كۆنگرێس كردوه قسه‌كانیان به جدی وه‌ربگرێت و ئاماده‌یشان ده‌ربڕیوه راسپارده له‌سه‌ر دروستبونی كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر باری ده‌رونیی تره‌مپ چه‌ندین راسپارده بده‌ن به كۆنگرێس و سبه‌ینێش به واژوی 350 پسپۆڕی ته‌ندروستیی ده‌رونی، به‌یاننامه‌كه‌یان راده‌ستی كۆنگرێس بكه‌ن.
PM:11:20:04/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت