په‌رله‌مانتارێكی كورد: حكومه‌تی هه‌رێم قه‌رزه‌كانی خۆی به‌ سێ موچه‌كه‌ی فه‌رمانبه‌ران داوه‌ته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عیراق پێی وایه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزه‌كانی رابردوی به‌و سێ موچه‌یه‌ی ساڵی 2019ی فه‌رمانبه‌ران داوه‌ته‌وه‌ كه‌ تائێستا فه‌رمانبه‌ران وه‌ریان نه‌گرتوه‌.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند:"سێ موچەی فەرمانبەرانی ئەمساڵی هەرێم لای حکومەتی بەغدا نییە، بەڵکو حکومەتی‌ هەرێم قەرزەکانی ڕابردووی پێداوەتەوە".

وتیشی"بەپێی رێککەوتنەکەی ھەرێم و بەغدا بودجەی‌ پێشمەرگە لە 67 ملیار دینارەوە بۆ نزیکەی 100 ملیار لە مانگێکدا زیادکراوە، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی موچەی چاودێریی خێزانی ھەرێمیش خەرج دەکرێت".

 وتیشی: بەغدا لە ڕابردوودا هەموو مانگێک موچەی فەرمانبەرانی لە کاتی خۆیدا ناردوە، ئەوە حکومەتی هەرێم بووە کە موچەکەی نەداوە، لە ساڵی داهاتووشدا هیچ مەترسییەک لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە.
 
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید پێی وایه‌ كه‌ "ھەرێمی کوردستان سەرکەوتوو نەبوو لەوەی موچەی کەسوکاری شەھیدان و زیندانی سیاسی ھاوتای عیراق بکاتەوە" و رایگه‌یاند كه‌لە ئێستادا نوێنەرە کوردەکان یەکڕیزییان نەماوە، چ لەناو لیژنەی دارایی و چ لەناو پەرلەمان و دۆخی ناو پەرلەمانیش توندە بەرامبەر کورد و پرۆژە یاسای بودجە.


PM:08:59:04/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 12764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو