عەتا سەراوی تۆمارێكی دەنگی مەلا كرێكار لەسەر رووداوەكەی خێڵی حەمە بڵاو دەكاتەوە


وێستگە نیوز-
عەتا سەراوی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تۆمارێكی دەنگی مەلا كرێكار بڵاو دەكاتەوە.


ئەمڕۆ پاش 17 ساڵ لە ڕووداوەكەی خێڵی حەمە عەتا سەراوی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرد و باس لەوە دەكات كە مەلاكرێكار بەرپرس بووە لە رووداوەكە و تۆمارێكی دەنگیشی بڵاو دەكاتەوە كە ساڵی 2017 لە ڕێی تەلەفۆنەوە لەگەڵی ئەنجامداوە.

بە وتەی خۆی عەتا سەراوی لەو تۆمارە دەنگیەدا دەیەوێت ئەوە بسەلمێنێت كە مەلا كرێكار بەرپرسێتی هەیە لە رووداوەكە.

مەلا كرێكار باس لەوە دەكات كە ئەوەی روویداوە لە دۆخێكی جەنگدا بووە و ئەویش شانازی دەكات بەوەی كە كاتی خۆی بەرپرسی ئەنسارولئیسلام بووە.

بە وتەی خۆی عەتا سەراوی كردنەوەی ئەم بابەتە بەهۆی ئەوەوەیە كە هەندێك لایەن، بە بێ ئەوەی ئاماژەیان پێبدات دەیانەوێت مەلا كرێكار بهێننەوە بۆ هەرێمی كوردستان.



لە سەرەتای ساڵی 2002 جوندولئیسلام لە گوندیحەمەی سەر بە هەڵەبجە پەلاماری بنكەیەكی هێزەكانی یەكێتیاندا و دوای بەدیلگرتنی زیاتر لە 50 لە پێشمەرگەكانیان بە شێوەیەكی زۆر خراپ كوشتیانن.

د.ح
 


PM:02:14:04/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 77732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو