دەوڵەتی یاسا: رێگە بە رێككەوتنی حكومەتی فیدراڵ و هەرێم نادەین


وێستگە نیوز-
فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاند رایگەیاند رێگگە بە هیچ رێككەوتنێك نادەن لە نێوان حكومەتی ئیستای عیراق و هەرێمی كوردستان.

مەنسور بعێجی پەرلەمانتار لە دەوڵەتی یاسا رایگەیاند كە لیستەكەیان رێگری دەكات لە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا چونكە بە وتەی ئەو "بەهۆیكاری ئەوەی حكومەتەكە بۆتە كاربەڕێكەر و ئەو مافەی نییە".

لە بەیاننامەیەكدا بعێجی كە ئاراستەی میدیا عیراقییەكانی كردووە دەڵێت "نە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و نە هیچ رێككەوتنێكی دیكە، حكومەتی ئیستا بۆی نییە ئەنجامی بدات، چونكە حكومەتەكە كاربەڕێكەرە، بە تایبەت لە دۆسیەیەكی گرنگی وەك نەوت و بودجەی حكومەتی فیدڕاڵی".
 

د.ح


 


AM:09:45:04/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 10224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو