فایه‌ق شێخ عه‌لی: سوله‌یمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عیراق دیاری ده‌كات
وێستگه نیوزـ
فایه‌ق شێخ عه‌لی، په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق كه پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانی لێسه‌ندرایه‌وه، پێی وایه سێ كاندید بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دراوه‌ته قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و ئه‌ویش یه‌كێكیان بۆ ئه‌و پۆسته دیاری ده‌كات.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، فایه‌ق شێخ عه‌لی نوسیویه‌تی كه رۆژی دووشه‌ممه ئه‌وانه‌ی جڵه‌وی عیراقیان به‌ده‌سته له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كۆبونه‌ته‌وه و ناوی سێ كاندیدیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عیراق پێ داوه.
به‌وته‌ی فایه‌ق شێخ عه‌لی، قاسم سوله‌یمانی له‌و سێ ناوه (كه ناوه‌كانی نه‌هێناون) یه‌كێكیان دیاری ده‌كات و دواتر ناوی كاندیده‌كه ده‌درێت به سه‌رۆك كۆمار و پاشان په‌رله‌مانیش کۆدەبێتەوە و ده‌نگی پێ ده‌دات.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی عیراق داواشی له خۆپیشانده‌ران كردوه كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عیراق پێشكه‌ش به سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن ئێران سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكات.
PM:11:55:02/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 6220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت