ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری دیكه سنورداشی وڵاته‌كانیان ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی كاروباری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه گه‌شتێكی نوێی فڕۆكه‌ی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی وڵاته‌كه‌ی رێكخستوه كه له ئه‌ڵمانیا داواكارییه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كاروباری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستان ئاشكرایكرد، بڕیاره به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌كی دیكه له‌و په‌نابه‌ره ئه‌فغانیانه له ئه‌ڵمانیاوه بگه‌نه‌وه كابول، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا په‌نابه‌ره‌كان له‌وانه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رلین داواكارییه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
له ساڵی 2016ه‌وه تائێستا ئه‌ڵمانیا 756 په‌نابه‌ری به 26 گه‌شتی ئاسمانی ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كردوه‌ته‌وه.
سنورداشكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه هێشتا دۆخی ئه‌فغانستان ناجێگیره و گروپه‌كانی تالیبان و قاعیده و داعش، هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته.
PM:11:41:02/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت