ئۆرشه‌لیم پۆست: ئێران پاره‌ی گولـله له كه‌سوكاری خۆپیشانده‌ره كوژراوه‌كان ده‌سه‌نێته‌وه
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران پاره‌ی ئه‌و گوللانه له كه‌سوكاری خۆپیشانده‌ران ده‌سه‌نێته‌وه كه له‌كاتی ناڕه‌زاییه‌كانی مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون.
رۆژنامه‌ی
ئۆرشه‌لیم پۆست-ی چاپی ئیسرائیل له راپۆرتَێكدا بڵاویكرده‌وه: هەندێك خێزانی ئێران ناچار كراون بە دانەوەی پارەی ئەو گولانه‌ی كە هێزە ئەمنییەكان ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانیان كردوه و بە هۆیەوە رۆڵەكانیانی پێ بوەتە قوربانی.
راشیگه‌یاندوه: ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی كە لە ناڕەزاییەكانی ئەمدواییەی ئێران‌دا كوژراون لە نێوان 161 بۆ 366 كەسدایە.
خۆپیشاندانەكانی 15ی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو زیاتر لە 100 شاری ئێرانیان گرتەوە، ئەویش بە هۆی ئەوەی حكومەتی ئێران بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی بەنزینی دا.
دوای خۆپیشاندانه‌كانیش محەمەد رەزا یەزدی یەكێك لە فەرماندەكانی سوپای پاسداران رایگەیاند "هەندێك بە هەڵە كوژراون"، ئەوەش بە یەكەم دانپێدانانی لێپرسراوانی ئێران دادەنرێت بەوەی خۆپیشاندەرانیان كوشتووە.
PM:10:56:02/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 6696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت