میدیاکانی سوریا: بەهۆی بۆمبارانی سوپای تورکیاوە ٩ کەس کوژراون و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون
سوپای تورکیا لە سنوری سوریا
وێستگە نیوز-
سەرچاوە میدیاییەکانی سوریا رایانگەیاند، بەهۆی بۆمبارانی سوپای تورکیاوە لە شاری تل رەفعەت لە باکوری سوریا ٩ هاوڵاتی سڤیل کوژراون و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسی سانا-ی فەرمی سوریا لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی شاری تل رەفعەتەوە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی بۆمببارانەکەوە ٩ کەسی سڤیل کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون کوژراون هاوکات ١٠ کەسی دیکەش بەشێوەی جۆراوجۆر برینداربوون و زیانێکی مادی زۆریش بە باڵەخانە و ماڵی خەڵک گەیشتووە.
سەرچاوەکە بۆ سانا ئاماژەی بەوەش داوە، رەنگە ژمارەی کوژراوان بەرزببێتەوە چونکە بەشێک لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە
لای خۆشیەوە ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز-ی کوردی رایگەیاندووە، بۆمبارانەکە بووەتە هۆی کوژرانی ١٠ کەس کە لە نێویاندا هەشت منداڵ هەن و هاوکات ١٠ کەسیش برینداربوون کە زۆرترینیان منداڵن و رەوانەی نەخۆشخانەی شەهبا کراون بۆ چارەسەر.
هاوکات ئاژانسی هاوار چەند وێنەیەک و ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوەو ئاماژەی بەوە داوە بۆمبارانەکە بەسەر شوێنێکدا کراوە کە خەڵکی سڤیلی تێدا نیشتەجێن.
PM:10:47:02/12/2019
ئهم بابهته 3156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت