سبەی لەبەردەم نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەدەچێت
وێستگە نیوز-
سبەی سێشەممە لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە شاری کەلار بە مەبەستی ھەڵوێست وەرگرتن لە بەرانبەر خراپی ڕەوشی نەخۆشخانەکانی ئەو شارە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەدەچێت.
محەمەد عەلی، رێکخەری گردبوونەوەکە بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند، سبەی سێشەممە لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە شاری کەلار کاتژمێر ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ گردبوونەوەیەکی ساز ئەکرێ بە مەبەستی ھەڵوێست وەرگرتن لە بەرانبەر خراپی ڕەوشی نەخۆشخانەکانی ئەو شارە".
ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە لە چوار خاڵدا ناڕەزاییەکانیان کۆکردۆتەوە و لە خاڵێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن پێویستە کەرتی تەندروستی گەرمیان چاک بکرێت و هاوکات پێداویستی پزیشکی سەردەمیانە سەردەمییانە بۆ نەخۆشخانە حکومییەکانی کەلار دابین بکرێت.
لە خاڵێکی دیکەی داواکاری رێکخەرانی گردبوونەوەکەدا هاتووە، "دەستکردنەوە بە درووستکردنی نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەیی کە بەھۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوو".
رێکخەرانی گردبوونەوەکە دەشڵێن، " پێویستە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە گەرمیان بەرەوپێش ببرێت و گرنگی زیاتری پێ بدرێت، هاوکات پزیشکی پسپۆڕ و کارمەندی زیاتر بۆ نەخۆشخانەکە دابین بکرێت چونکە فشارێک زۆر لەسەر نەخۆشخانەکەیە".
داواکاری رێکخەرانی گردبوونەوەی ناڕەزایی لە گەرمیان:
-چاککردنی کەرتی تەندروستی لە گەرمیان.
-دابینکردینی پێداویستی پزیشکی و سەردەمییانە بۆ نەخۆشخانە حکومییەکانی کەلار، کە بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و پێداویستییەوە نەخۆشخانە تایبەتییەکان جێگەیان گرتۆتەوە وەک حاشکرایە ئەم نەخۆشخانانە تەنیا چینێکی شارەکە دەتوانن لێی سودمەندبن.
-دەستکردنەوە بە درووستکردنی نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەیی کە بەھۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوو
-بەرەوپێشبردن و گرنگیدان بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار وە ھەروەھا دابینکردنی پزیشک و پسپۆڕ و تەواو بۆ نەخۆشخانەکە، چوونکە وەک ئاشکرایە جگە لە حاڵەتی خەڵکە مەدەنییەکە، بەھۆی شەڕ لە سنوری گەرمیاندا بریندارانی پێشمەرگە دەھێنرێنە ئەم نەخۆشخانەیە کە بەداخەوە بەھۆی نەبوونی پێداویستی و چارەسەری تەواو شەھید بوون.
PM:09:37:02/12/2019
ئهم بابهته 4176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت