وه‌زاره‌تی دارایی ماوه‌ی وه‌رگرتنی باج بۆ مانگێكی دیكه درێژ ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی یاسایی باجده‌ران له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تا كۆتایی مانگ درێژكراوه‌ته‌وه.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە نوسراوێكی به واژۆی د. كەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانوەبەری میری ده‌ركردوه كه تیایدا بڕیار دراوه بە درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی باجدەران بۆ ماوەی مانگێكی دیكە، كە لە 1ی كانونی یەكەمەوە دەستپێدەكات تا 31ی كانونی یەكەم.
نوسراوه‌كه ئاراسته‌ی سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەكانی باجی دەرامەت و كۆمپانیاكان و گەورە باجدەران كراوه و ئاماژە بەوەشدەكات كه بڕیارەكە باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆی كارمەندانی كەرتی تایبەت ناگرێتەوە.
PM:08:33:02/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت