سەرۆکی پەرلەمانی عیراق: پێویستە یاسای هەڵبژاردن دادوەرانە بێت

‌کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و لیژنەی یاسایی پەرلەمان و نوێنەری پارتە سیاسیەکان

وێستگە نیوز-
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، پێویستە پرۆژە یاسای هەڵبژاردن و هەمواری یاساکە دادوەرانە بێت بۆ هەموو گەلی عیراق و متمانەی خەڵکیش بۆ پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنیش بگێڕێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢ ی ١٢ ی ٢٠١٩  محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکەی کرد  و لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری پارتە سیاسیەکانیش ئامادەی بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، پێویستە پرۆژە یاسای هەڵبژاردن دادوەرانە بێت بۆ هەموو گەلی عیراق، متمانەی خەڵکیش بۆ هەڵبژاردن و پرۆسەی سیاسی لە عیراقدا بگەڕێنێتەوە، پێویستیشە یاساکە بەجۆرێک بێت رێگەخۆشکەر بێت کە هەر هاوڵاتیەکی عیراق بتوانێت بگاتە پەرلەمان بەپێی ئەو سیستمی دەنگانەی دادەنرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی عیراق داواشی لە لیژنەی یاسایی و سەرۆکی هاوپەیمانێتی و پارتە سیاسیەکان کرد سبەی سێشەمەەش کۆبوونەوە ئەنجامبدەن تا کارەکانی ئەمڕۆ تەواو بکەن گفتوگۆ و سەرنجەکانیان لەسەر یاساکە بخەنە ڕوو، هاوکات رای شارەزایان وەربگیرێت دەربارەی هەموواری یاساکە.


PM:06:07:02/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو