تورکیا بڕیارێکی نوێی لەبارەی ئیقامەی گەشتیاری دەرکرد



وێستگە نیوز-
فەرمانگەی کاروباریی بیانیەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاشکرای کرد، لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا نوێکردنەوەی مافی مانەوە "ئیقامە"ی گەشتیاری بۆ هەڵگرانی ئەو جۆرە مۆڵەتە لە تورکیادا رادەگرێت.

ماڵپەڕی " تورکیای ئێستا" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی بەرپرسەوە ئەو بڕیارەی پشت راست کردووەو سەرچاوەکە رایگەیاندووە بڕیارەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

بەپێی بڕیارەکە ئەو کەسانەی هەڵگری مۆڵەتی مانەوە (ئیقامە)ی گەشتیارین لە دوای بەرواری ١ ی ١ ی ٢٠٢٠ وە ناتوانن مۆڵەتەکانیان نوێ بکەنەوە تەنها لەیەک کاتدا نەبێ ئەوەش ئەوەیە جۆری مۆڵەتی مانەوەکەیان بگۆڕن بۆ هەریەک لە ( ئیقامەی کار، ئیقامەی وەبەرهێن، ئیقامەی خێزانی).

پێشتر نوێکردنەوەی ئیقامەی گەشتیاری لە تورکیا چەند رێکارێکی رۆتینی پێویست بوو بەشێوەیەکی ساڵانە نوێ دەکرایەوە.
لە وڵاتی تورکیادا بۆ بیانیەکان چەند جۆرێکی ئیقامە هەیە، ئیقامەی گەشتیاری، ئیقامەی خوێندکار، ئیقامەی کار، ئیقامەی بازرگانی، ئیقامەی خێزانی و ئیقامەی مرۆیی.


PM:05:40:02/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 8056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت