رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
وێستگە نیوز-
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە ٤ ی ١٢ ی ٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
لە راگەیەندروێکدا کە واژۆی رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە، سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی پەلەمانتاران دەکات بۆ ئامادەبوونیان لە دانیشتنی ژمارە ٨ ی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان.
بەپێی راگەیەندراوەکە کۆبوونەوەکە له‌كاتژمێر ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى چوارشه‌مه رێكه‌وتی ٤ ی ١٢ ی ٢٠١٩ ئەنجامدەدرێت.
لە دەقی بانگهێشتنامەکەدا هاتووە، "پشت به‌ستن به حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2019/12/4، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن".
PM:04:25:02/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت