پۆلیسی راپەڕین: ژنێکی بەساڵاچوو بریندار بوو
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ژنێکی تەمەن ٥٩ ساڵ لە قەزای پشدەر برینداربووە بەهۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کێشاوە.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی راپەڕی ئاماژەی بەوە داوە، کاتژمێر 1:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بریندارێک بەناوی ( ئـ . ر . ح) لەدایک بووی ساڵی 1950، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی ناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری( توێتا/ بیکاشۆ) لەناو بازاڕ خۆی پێداکێشاوە.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، " پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و دوایی چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی".
بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، "بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 23 لەیاسایی هاتووچۆ شۆفێرەکە ڕاگیرکراوەو دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
PM:04:09:02/12/2019
ئهم بابهته 3228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت