فارس عیسا: ئهمڕۆ بەغداو هەرێم رێککەوتنی نێوانیان واژوو دەکەن
وێستگه نیوز ـ
سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگهیاند، دوێنێ هەرێم و بەغدا لەسەر هەموو پرسەكان رێككەوتوون و ئەمڕۆش رێككەوتنەكە واژۆ دەكەن.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا به ماڵپهری فهرمی پارتی راگهیاند: "دوێنێ چەندین كۆبوونەوەی گرنگ لە نێوان هەردوو شاندی حكومەتی هەرێم و بەغدا لەبارەی بودجەوە ئەنجام دران و دواجار توانرا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی".
عیسا وتیشی، "بڕیارە هەرێمی كوردستان 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات و ئەوانیش بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بە تەواوی دابین بكەن".
ناوبراو باسی لەوەش كرد، ئەمڕۆ جارێكی دیكە كۆدەبنەوە و ئەو رێككەوتنەی ئەنجام دراوە، واژۆ دەكرێت.
هــ. ر
AM:09:58:02/12/2019
ئهم بابهته 4740
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت