ئه‌مڕۆ نه‌وتی سپی له‌ قه‌زای دوكان دابه‌ش ده‌كرێت

‌دابەشکردنی نەوت بەردەوامە

وێستگه‌ نیوز ـ
قایمقامییەتی قەزای دوکان راگەیاند، ئەمڕۆ بەشە نەوتی‌ سپی‌ ماڵان دەگاتە ناوەندی قەزای دوکان و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.


لە راگەیەندراوێكدا قایمقامییەتی قەزای دوکان راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەمە 2ی‌ کانوونی‌ یەکەمی‌ 2019، لە ژێر چاودێری لیژنەی سوتەمەنی قەزای دوکان بەشە نەوتی‌ سپی‌ ماڵان لە ناوەندی قەزای دوکان و ناحیەی‌ خەلەکان و گوندەکانی دەوروبەریان دابەشدەکرێت.

ئاماژەی به‌وه‌شداوه‌: تا بەشێوازێکی باش و سەرکەوتوانە بەشە نەوتی هاوڵاتیان دابەش بکرێت داوا لە هاوڵاتیان دەکەن هاوکاری‌ تیمەکانیان بن.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەکان رایگەیاندبو، لەبەرامبەر پێدانی‌ هەر بەرمیلێک نەوت بە هاوڵاتیان بڕی 46 هەزار دینار وەردەگیرێت و دەبێت هاوڵاتیانیش کارتی زیرەک واتە پسوڵەی نەوتی هەبێت و کۆپی کۆبۆنی‌ خۆراک یان کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی‌ پێبێت.

هــ. ر


AM:09:02:02/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 11464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت