كونسوڵخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف سوتێنرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و خۆپیشانده‌رانی پارێزگای نه‌جه‌ف دووباره ئاگریان له كونسوڵخانه‌ی ئێران له شاره‌كه‌یان به‌ردایه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش داوایكرد به‌توندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكرێت كه كونسوڵخانه‌كه‌یان سوتاندوه.
له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چالاكوانانی عیراق ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه 1ی كانونی یه‌كه‌می 2019، جارێكی تر ئاگر له كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری نه‌جه‌ف كه‌وتوه‌ته‌وه.
شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری ناڕازی ئاگریان له بینای كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری نه‌جه‌ف به‌ردا، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی توندی ئێرانی لێكه‌وته‌وه.
عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌وباره‌وه وتی: "داوا له حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین به‌رپرسیارانه و به توندی و به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات كه هێرشیان كرده‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له شاری نه‌جه‌ف و وێرانیان كرد".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئیدانه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد و داوای له حكومه‌تی عیراق كرد به‌رپرسیارێتی خۆی له پاراستنی دیپلۆماتكاره ئێرانییه‌كان و شوێنه دیپلۆماتییه‌كانی ئێران له عیراق له ئه‌ستۆ بگرێت.
پێشتریش خۆپیشانده‌ران له شاری كه‌ربه‌لا چه‌ند جارێك هێرشیان كردبووه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران، ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی ئێران به هۆكاری مانه‌وه‌ی ئه‌و هێز و كه‌سایه‌تییانه ده‌زانن كه ئێستا حوكمڕانی عیراق ده‌كه‌ن.
PM:10:11:01/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت