له روداوێكی ته‌قه‌كردندا له ئه‌مریكا 11 كه‌س برینداربوون
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی ئه‌مریكا برینداربونی 11 كه‌سی راگه‌یاند كه له روداوێكی ته‌قه‌كردندا له شاری نیوئۆرلیانز برینداربوون.
پۆلیسی نیوئۆرلیانز له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه روداوه‌كه له شه‌قامی كانال له گه‌ڕه‌كێكی به‌ناوبانگی شاره‌كه رویداوه و تیایدا كه‌سێك ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كیی له هاوڵاتیان كردوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه 11 كه‌س برینداربوون كه برینی دوانیان سه‌خته.
پۆلیس هیچ ورده‌كارییه‌كی سه‌باره‌ت به روداوه‌كه ئاشكرا نه‌كردوه به‌ڵام كه‌سێكیان به گومانی ته‌قه‌كردنه‌كه ده‌ستگیركردووه.
ئه‌و شه‌قامه‌ی ته‌قه‌كه‌ی تێدا كراوه، شه‌قامێكی بازرگانیی قه‌ره‌باڵغه و هۆتێل و كۆگای بازرگانیی لێیه.
PM:09:27:01/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت