ئێران: ئاماری رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بە قوربانیانی خۆپیشاندانەکان زیادەڕەوی تێدایە
وێستگە نیوز-
کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئاماری رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بە قوربانیانی خۆپیشاندانەکان زیادەڕەوی تێدایە.
یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاند، ئەو ئامارەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاندبوو و ئاماژەی بەوە کردبوو " ١٦٠ کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئەم مانگەی ئێراندا کوژراون" زیادەڕەوی تێدا کراوە.
جەمال عەرەف، ئەمڕۆ شەممە ٣٠ ی ١١ ی ٢٠١٩ رایگەیاند، ئەو ئامارانەی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بە قوربانی خۆپیشاندانەکان بڵاویانکردەوە ژمارەی راستی نین.
ئەو بەرپرسەی ئێران سەرچاوەی بڵاوردنەوەی ئامارەکانی بە " زیادەڕەویکردن" تۆمەتبار کرد و وتی،" حکومەتی ئێران ئاماری فەرمی بە پشت بەستن بەو راپۆرتانەی لە پزیشکی دادیەوە پێیگەیشتووە بڵاوکردووەتەوە".
دوو هەفتە پێشتر خۆپیشاندانی بەرفراوان لە تارانی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئێران ئەنجامدرا ئەوەش دوای بڕیارێکی حکومەت بە بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بۆ نزیکەی دوو هێندی نرخی خۆی، ئامارەکانی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش ئاشکرای کرد لە رۆژی ١٥ ی ١١ وە تا کۆتایی خۆپیشاندانەکان ١٦٠ خۆپیشاندەر کوژراون و سەدان کەسیش بریندار بوون.
PM:08:42:30/11/2019
ئهم بابهته 2900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت