نهێنی گەورەترین گیانلەبەری سەر زەوی دۆزرایەوە


وێستگە نیوز-
زاناکان بۆ یەکەمجار توانیان لێدانەکانی دڵی نەهەنگی شین، گەورەترین گیانلەبەری سەر زەوی تۆمار بکەن و بەمەش دۆزینەوەیەکی نوێی زانستیان ئاشکرا کرد.

تۆڕی فۆکس نیوز-ی ئەمریکی ئەمڕۆ چوارشەمە 27 ی 11 ی 2019 بڵاویکردووەتەوە، زاناکان توانیویانە ئامێرێکی تۆمارکردنی لێدانی دڵ لەسەر لەشی نەهەنگێکی شین لە کەناراوەکانی کالیفۆرنیا جێگیر بکەن و بەو هۆیەوە دۆزینەوەیەکی نوێیان ئاشکرا کردوو.

زاناکان بۆ ماوەی 9 کاتژمێر چاودێری جوڵەی نەهەنگەکەیان لە ناو قوڵایی دەریا و لەسەر دەریاکەشەوە کردووە.

چەند زانایەک کە پسپۆڕن لە ژیانی دەریاکاندا ئاشکرایان کردووە ژمارەی لێدانەکانی دڵی نەهەنگە شینەکە ئەوکاتەی لەسەر دەریاکەوە جوڵە دەکات  ئەو کاتانەی تریش کە لەناو دەریاکەدا جوڵە دەکات مەلە دەکات 34 لێدانە لەهەر خولەکێکدا.

بە پێی وتەی زاناکان بەڵام ئەو کاتەی نەهەنگەکە دەمە گەورەکەی دەکاتەوە بۆ ئەوەی نێچیرەکانی راوبکات ژمارەی لێدانەکانی دڵی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە کە لەو جوڵەیەیدا یارمەتی دەدات.

جیریمی گۆڵدبۆگن، کە پسپۆڕێکە لە زانکۆی ستانفۆر لە کالیفۆرنیا رایگەیاندووە ئەم لێکۆڵینەوەیەی زاناکان ئەوە ئاشکرا دەکات کە تا چەند قەبارەی لەشی گیانلەبەران لەسەر توانا بایۆلۆژی و جەستەییەکانیان کاریگەری هەیە.

زاناکان پێیانوایە ئەو دەرئەنجامەی پێیگەیشتوون دەکرێت ئەوە روون بکاتەوە بۆچی تا ئستا هیچ گیانلەبەرێکی گەورەتر لە نەهەنگ لەسەر زەوی بوونی نیە، ئەوەش چونکە لەشێکی لەەو شێوەیە پێویستی بە تایبەتمەندی زۆرە کە دڵێکی ئاسایی ناتوانێت مامەڵەی لەگەڵ بکات.

زاناکان بە مەبەستی دڵنیابوونەوە ئەم ئەزموونەیان لەسەر چەند نەهەنگێکی دیکەش ئەنجامداوە.

نەهەنگی شین گەورەترین ئاژەڵە لەسەر زەوی و کێشی 173 تەن دەبێت، درێژییشی نزیکەی30 مەتر دەبێت.

 
ش . ر


PM:12:50:27/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 13060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو