50 هەزار دۆلار بۆ خێزانیک بووە نەهامەتی



وێستگە نیوز-
بڕی 50 هەزار دۆلاری ئەمریکی کە پیاوێکی بریتانی لە یانسیبێکدا بەدەستی هێنا بووە نەهامەتیەکی گەورە بۆ خۆی و خێزانەکەی.

بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی بریتانیا ئەو 50 هەزار دۆلارە بۆ پیاوێکی بریتانی لە نیعمەتەوە بووە نەهامەتی و بەهۆیەوە دوو منداڵی و ژنەکەی کوشت و پاشان خۆشی کوشت.

سەرەتای کارەساتەکە لە ماڵەکەدا ئەو کاتە دەستیپێکرد کە پیاوە بریتانیەکە بەهۆی بەشداریکردنی لە یانسیبێکدا بڕی 50 هەزار دۆلاری بردەوە و بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی میترۆ-ی بریتانی لەوێوە ناکۆکیەکانی نێوان دوو هاوسەرەکە زیادیکردووە ژنەکە هاوسەرەکەی بەوە تۆمەتبار کردووە کە خەڵاتەکەی لە ئافرەتانی یانە شەوانەکاندا خەرج کردووە.

ناکۆکیەکەش ئەوکاتە تەشەنەی سەندووە کە ژنەکە لە چێشتخانەی ماڵەکەیاندا مۆبایلێکی نهێنی هاوسەرەکەی دۆزیوەتەوە و لەسەر شاشەکەی کاتی ئەو ژوان و یەکتربینینانەی تێدا بووە کە پیاوەکە لەگەڵ ئافرەتێکی یانە شەوانەکاندا دایناوە.

دوای ئەو رووداوە سالی، کە هاوسەری پیاوەکەیە بە تەنیا ماڵەکەی جێهێشتووە و دواتر کە گەڕاوەتەوە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لێی دراوەو ویستوویەتی بیخنکێنێ بەپێی ئەو وتانەی ژنەکە لەبەردەم دادوەردا وتوویەتی.

لەکاتی شەڕی دوو هاوسەرەکەدا پیاوەکە بە ژنەکەی وتووە هەردوو منداڵەکەیانی بردووەتە لای کەسێک تا چاودێریان بکات بەڵام راستیەکە ئەوە بووە هەردووکیانی کوشتووە.

دواتریش پیاوەکە جەند چەقۆیەکی لە پشتەوە لە ژنەکەی داوە دوای ئەوەی زانیویەتی ماڵەکەیان لەلایەن پۆلیسی شارەکەوە گەمارۆدراوە، کاتێکیش پۆلیس چوونەتە ماڵەکەوە لاشەی پیاوەکەشیان بە مردوویی دۆزیوەتەوە.


ش . ر


AM:11:41:27/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 6100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو