بە تۆمەتی گەندەڵی بەڕێوەبەرێك له پۆلیسی كەركووك دەستبەسەركرا


وێستگە نیوز
عەمید محەمەد ناسح حسێن بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری پۆلسی كەركووك لە بەغداد لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەركراوە.

بە پێی سەرچاوەیەكی هە واڵ محەمەد ناسح حسێن تۆمەتبارە بە بابەتی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی، بۆ ئەو مەبەستەیش وەزارەت لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی ناردووە بۆ كەركوك، هەروەها لە كەركووكیش ئەنجومەنێكی لێكۆڵینەوە لەسەری دروستكراوە.

عەمید محەمەد پێشتر لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەو پۆستەدا دانراوە.

د.ح

 


PM:11:36:22/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت