وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به زمانی فارسی په‌یامێك ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی ئێران ده‌كات
وێستگه نیوزـ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە خۆپیشاندەرانی ئێران كرد ڤیدیۆ و وێنە و زانیاریی لەسەر ره‌فتاره "سه‌ركوتكەره‌كان"ی ئێرانیان بۆ ره‌وانه بكه‌ن كه حکومەتی ئەو وڵاتە به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ناڕازی دەیکات.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکیدا کە بە زمانی فارسی و ئینگیزی نوسیویەتی '' ئەمریکا پێشێلکارییەکان ئاشکرا دەکات و سزای ئه‌نجامده‌رانی دەدات".
شەوی رابردووش دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە تویتێکدا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی ئێران نوسی، "ئێران هێندە ناسەقامگیر بووە کە رژێمەکە تەواوی سیستمی ئینتەرنێتی داخستووە بۆ ئەوەی خەڵکی مەزنی ئێرانی لەبارەی ئەو تووندوتیژییە قسەنەکەن لە وڵاتەکەیان روودەدات".
به‌هۆی گرانكردنی نرخی به‌نزین له هه‌نیی رابردوو، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندان له ئێران سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌پێی ئاماره‌كان تائێستا زیاتر له 100 كه‌س كوژراون.
AM:11:45:22/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت