نوسینگەی عەبدولمەهدی رەتیدەكاتەوە ئەمڕۆ كەس لە گۆڕەپانی تەحریر كوژرابێت


وێستگە نیوز-
وتەبێژێك بە ناوی نوسینگەی عادل عەبدولمەهدییەوە رایگەیاند كە هیچ كەس لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی تەحریر لە شاری بەغدا نەكوژراوە.

عەبدولكەریم خەڵەف وتەبێژ بە ناوی سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت ئەمڕۆ هیچ پێكادانێك لە گۆڕەپانەكانی تەحریر و خەڵانی لە نێوان هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەراندا رووی نەداوە.

ئەمڕۆ میدیاكان باسیان لەوە كرد كە دوو كەس لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراون، ئەم ئێوارەیش ئاژانسی ئاسوشیدتپریس رایگەیاند ژمارەی كوژراوەكان گەیشتۆتە چوار كەس.

لەو بارەوە عەبدولكەریم خەڵەف باسی لەوە كرد كە ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورن لە راستیەوە و جەخت دەكاتەوە كە رووبەڕوو بوونەوە رووی نەداوە.

د.ح
 


PM:05:46:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت