یەكێتی ئەوروپا بۆ ئێران: توندوتیژی خۆپیشاندەران قبوڵ ناكەین


وێستگە نیوز-
یەكێتی ئەوروپا داوای لە ئێران كرد كۆتایی بهێنێت بە توند و تیژییەكان دژ بە خۆپیشاندەرانی وڵاتەكەی.

لە بەیاننامەیەكدا ماسیا كۆنسانتیچ وتەبێژی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند كە پێویبستە ئێران ئەوپەڕی خۆڕاگر بێت بەرامبەر داواكاری خۆپیشاندەران، هەروەها داواشی لە خۆپیشاندەران كردووە داواكاریەكانیان بە شێوەیەكی ئاشتیانە پێشكەش بكەن.

یەكێتیەكە جگە لەوەی سەرەخۆشی لە كەس وكاری قوربانیان كردووە داواش لە دەسەلآتی ئێران دەكات كۆتایی بهێنێت بە توندوتیژی و جەخت دەكاتەوە كە هیچ  جۆرە توندوتیژیەك بەرامبەر خۆپیشاندەران قبوڵ ناكەن، بە پێویستیشی دەزانێت گرەنتی مافی دەربڕین بكات.

ماوەی چەند رۆژێكە زۆرینەی شارەكانی ئێران بەهۆی گرانبوونی بەنزین خۆپیشاندانی گەورەیان تێدا بەڕێوەدەچێت، بەو هۆوە ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی لە زۆرینەی شارەكان كوژراون بە تایبەت شارە كوردییەكان كە باس لە دەیان قوربانی دەكرێت.
 
د.ح


PM:02:28:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو