ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی سلێمانی كرا

‌پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایدەگەیه‌نێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تشرینی دووه‌می 2019، پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت و كه‌ هی ساڵی 2019یه‌ و بڕه‌كه‌ی 20 ملیار دیناره‌.

 
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "بڕی ئەو پارەیەی بۆ جووتیارانی سلێمانی خەرجدەکرێت 20 ملیار دینارە و هی ئه‌مساڵی 2019یه‌".
 
لە بارەی پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک-یشه‌وه‌، نەوزاد ئەدهەم وتی: "بڕیار وایه‌ بەمنزیکانە چوار ملیار دیناری جووتیاران بۆ هەولێر و چوار ملیاری دیناری دیكه‌ش بۆ جووتیارانی دهۆک خەرجبکرێت، به‌ڵام تا ئێستا پاره‌كه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ و هه‌ركات گه‌یشت ئاگادارییان ده‌كه‌ینه‌وه‌".
 
ئه‌دهه‌م وتیشی: "با جووتیارانی سلێمانی سەردانی سایلۆ بکەن و پارەی ئەو گەنمە وەربگرن ئەمساڵ رادەستی سایلۆیان کردووە".
 
بە وتەی نەوزاد ئەدهەم، بە دابەشکردنی ئەو 28 ملیار دینارە تەواوی شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیارانی کوردستان بۆ ساڵی 2019 تەواو دەبێت کە بڕەکەی 186 ملیار دینار بوو.


PM:02:23:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 5196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت