بایدن هەڕەشەى زۆر توند لە سعودیە دەكات

‌جۆ بایدنكاندیدی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا

وێستگە نیوز
جۆ بایدن بەهێزترین كاندیدی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا هەڕەشەی جددی لە سعودیە دەكات بەهۆی جەنگی یەمەن و كوشتنی رۆژنامەنوس جەمال خاشوقچی.


لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەو دوو كەیسی سعودیە بایدن وتی: ئێمە بە روونی نامانەوێت چەكیان پێ بفرۆشین، دەمانەوێت ناچاریان بكەین باجەكەی بدەن و بێزراویان كەین لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا.

دەشڵێت ئێمە دەمانەوێت سەرجەم یامەرمەتیانە دەدرێت بە سعودیە رابگرین و هیچ ماددیەكیشیان پێ نەفرۆشین، جەختیشی كردەوە كە سعودییە "بەهایەكی كۆمەڵگای زۆر كەمی هەیە"، تۆمەتباریشی كرد بە كوشتنی منداڵان و خەڵكانی بێ تاوان، بۆیە پێویستە رووبەڕووی لێپرسینەوە بكرێتەوە.

د.ح
 


 


PM:01:10:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 5500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو