هاوڵاتییەکی تری كورد له خۆپیشاندانهكانی تاران گیانی له دهستدا
وێستگه نیوز ـ
لە خۆپێشاندانەکانی ئیسلام شاری تاران هاوڵاتییەکی كورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی له دهستداوه، كه ئەو هاوڵاتیە کورد و دانیشتووی تاران بووە و باوكی دوو منداڵ بووه.
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، بڵاویكردهوه: لە خۆپێشاندانەکانی رۆژی یەکشەممە 17ی تشرینی دووهمی 2019، لە ئیسلام شاری تاران، هێزە ئهمنییهکانی ئێران لە گەڕەکی 20 مەتری شەقامی خومەینی ئەو شارە دەستڕێژیان لە خۆپێشاندەران کردووە و هاوڵاتییەک گیانی له دهستداوه.
هەنگاو لە رێگای سەرچاوەکانی خۆیەوە زانیویەتی کە ئەو هاوڵاتییە بە ناوی موحسن جەعفەرپەنا، تەمەن 31 ساڵ کوردە و خەڵکی شاری بیجاڕ سەر بە پارێزگای سنە و دانیشتووی تاران بووە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو گیانبەختکردووە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە رایگەیاندووه، دوای چەند رۆژ هێشتا تەرمی موحسین رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
موحسن جەعفەرپەنا، تەمەن 31 ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووه.
رۆژی شەممەش ژنێکی تەمەن 50 ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی مینا شەیخی، لە خۆپێشاندانەکانی تاران گیانی لە دەست دابوو.
له سهرهتای خۆپیشاندانهكانی ئێرانهوه تا ئێستا زیاتر له 100 خۆپیشاندهر كوژراون، ههروهك زیاتر له 300 خۆپیشاندهریش برینداربوون.
هــ. ر
AM:10:17:21/11/2019
ئهم بابهته 2252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت